کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو مانچستەریونایتد دەبێتە میوانی هیدێرسڤیڵد تاون

.

01:56 PM - 17/02/2018

ئەمڕۆ یارییەكانی تری قۆناغی شانزەی جامی یەكێتی ئینگلتەرا بەردەوامیان دەبێت و لە بەهێزترین رووبەرووبوونەوەشدا، سەعات 8  و 30 دەقیقەی ئەمشەو یانەی مانچستەریونایتد دوور لە یاریگا و هاندەرانی دەبێتە میوانی یانەی هیدێرسڤیڵد تاون، هەرچەندە ئەنجامی ئەو یاریە بۆ یاریزانانی مان یونایتد گرنگیەكی زۆری دەبێت و لەم وەرزەشدا خۆسیە مۆرینیۆی راهێنەری ئەو یانەیە دەیەوێت نازناوی ئەو جامە بۆ یانەكەی دەستەبەر بكات، بەڵام بەهۆی یارییەكانی قۆناغی شانزەی چامپیۆنس لیگەوە، ئەگەرێكی زۆری هەیە لەو یاریەدا ئەو راهێنەرە پورتوگالییە پشوو بە چەند ئەستێرەیەكی یانەكەی بدات، ئەویش تا بتوانن بە شێوەیەكی باش پشوو بدەن و بۆ یاری داهاتوویان باشتر ئامادەكاری بكەن، كە وا بڕیارە مان یونایتد لە شەوی چوارشەممەی داهاتوودا و لە میانی یارییەكانی چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە یاریگای رامۆن سانچێز پیسخوان ببێتە میوانی یانەی سیڤیلیەی ئیسپانی، لە چاو پێكەوتنێكیشدا خۆسیە مۆرینیۆی راهێنەری مانچستەریونایتد ئاشكرایكردووە: یاریەكەیان بەرامبەر بە هیدێرسڤیڵد تاون ئاسان نابێت، بەڵام لەو باوەرەدایە یاریزانانی یانەكەی هەموو شتێك بكەن تا بە بردنەوەیان لەو یانە بلیتێكی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامەكە مسۆگەر بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە