کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمڕۆ بایرن میونشن رووبەڕووی فۆڵفسبۆرگ دەبێتەوە

.

01:52 PM - 17/02/2018

 ئەمڕۆ ركابەرییەكانی هەفتەی 23ی خولی یانەكانی ئەڵمانیا بەردەوامیان دەبێت و لە گرنگ ترین رووبەرووبوونەوەی ئەو هەفتەیەشدا، كە  سەعات 5  و 30 دەقیقە بە كاتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات، یانەی بایرن میونشنی پاڵەوانی پێنج وەرزی رابردووی خولەكە و پێشەنگی ریزبەندی ئەم وەرزەی بۆندس لیگا لە یاریگای ڤۆكس ڤاگن ئارێنا دەبێتە میوانی یانەی ڤۆڵڤسبۆرگ، بۆ ئەو یاریەش پێشبینی دەكرێت یۆب هاینكسی راهێنەری یانە باڤارییەكە پشوو بە چەند ئەستێرەیەكی یانەكەی بدات و لە شوێنی ئەوانیش پشت بە یاریزانە یەدەگەكانی ببەستێت، ئەویش لە پێناو ئەوەی دووربن لە پێكان و لە یارییەكانی داهاتوودا سوود لە تواناكانیان وەربگرێت، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەو یانە باڤارییە لە شەوی سێ شەممەی داهاتوودا و لە میانی یارییەكانی چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بەخۆی رووبەرووی یانەی بێشكتاشی توركی دەبێتەوە، جێی وەبیرهێناوەیە لە پێشووتردا و لە یارییەكانی بۆندس لیگا هەردوو یانە 41 جار بەیەك گەیشتوون، كە لە 31 یاریدا بایرن میونشن بردنەوەی تۆماركردووە و لە 6 یاریشدا یەكسان بوون، هەروەها فۆڵفسبۆرگیش لە تەنها 4 یاریدا توانیویەتی ئەو یانە باڤارییە دووچاری شكست بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە