کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو پاریس سان جێرمان میوانداری ستراسبۆرگ دەكات

.

01:46 PM - 17/02/2018

 لە یارییەكانی هەفتەی 26ی خولی یانەكانی فەڕەنسا، ئەمشەو سەعات 7 بە كاتی كوردستان، یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای پارك دو پرێنسی تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی ستراسبۆرگ بكات، بۆ ئەو یاریەش ماوەی چەند رۆژێكە ئۆنای ئیمری راهێنەری پی ئێس جی لە ئامادەكاری چڕدایەوە و بە نیازیشە هەر لە سەرەتای یاریەكەوە بە بەهێزترین پێكهاتەوە رووبەرووی ستراسبۆرگ ببێتەوە، ئەویش لە پێناو ئەوەی بتوانن لەو یاریەدا ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكەن و بە بردنەوەشیان لەو یاریەدا دڵی هاندەرانی یانەكەیان ئاشت بكەنەوە، بە تایبەتی لە كاتێكدا كە ئەو یانەیە لە شەوی چوارشەممەی رابردوودا و لە میانی یارییەكانی چوونی قۆناغی شانزەی چامپیۆنس لیگ بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك دووچاری شكست هاتن، هەروەها بۆ ئەو یاریەش پێشبینی دەكرێت ئەو راهێنەرە ئیسپانیە چەند گۆرانكاریەك لە پێكهاتەی یانەكەیدا بكات، ئەویش تا بتوانن بە ئەنجامێكی گەورە بردنەوە تۆمار بكەن و تۆڵەی دۆراندنەكەی یاری چوون لە یانەی ستراسبۆرگ بكەنەوە، كە لە میانی یارییەكانی هەفتەی 16ی خولەكەدا بەرامبەر بەو یانەیە بە گۆڵێك بەرامبەر بە 2 گۆڵ شكستیان هێنا، كە ئەوەش یەكەم دۆراندنی یانە پاریسیەكە بوو لە ركابەرییەكانی ئەم وەرزەی لیگاوەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە