کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فراكسیۆنی یەكێتیی لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران داوایەك ئاراستەی بەغدا دەكات

.

10:24 AM - 17/02/2018

فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەران لەسەر ناردنی موچەی فەرمانبەران لەبەغداوە هاتەدەنگ و داوا لەحكومەت دەكات پەلە بكات لەدیاریكردنی وادەیەك بۆ ناردنی موچە، پەرلەمانتارێكیش دەڵێت: موچەی بەشێك لەفەرمانبەران بەر لەهەڵبژاردنەكان دەنێردرێت و بەشەكەی دیكەش دەكەوێتە دوای ئەو پرۆسەیە.
نەوزاد ڕەسوڵ بەرپرسی پەیوەندییەكانی فراكسیۆنی یەكێتیی لەئەنجومەنی نوێنەران بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند: ناكرێت چیتر عەبادی دەستی دەستی بەموچەخۆرانی هەرێم بكات، ئێمەش كە نوێنەری خەڵكی كوردستانین داوامانكردووە وادەیەك بۆ ناردنی موچە دیاری بكرێت، هەرچەند عەبادی ناردنی مووچە دەبەستێتەوە بەكۆتاییهاتنی ووردبینی.
وتیشی: بەشێك لەكێشەكانی هەرێم و بەغدا چارەسەركردنیان دەكەوێتە دوای هەڵبژاردنەكان، ڕەنگە مەبەستیان ئەوەبێت ناردنی بەشێكی موچەی هەرێم بكەوێتە دوای هەڵبژاردن و بەشەكەی دیكەشی لەپێش هەڵبژاردنەكان ڕەوانە بكات .
ئاماژەی بەوەشدا: وەك فراكسیۆنی یەكێتیی و سەرجەم فراكسیۆنەكانی دیكە دەكەوینە گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان، هەوڵەكانمان چڕدەكەینەوە بۆ ناردنی مووچە، لەبەرئەوەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی گەیشتنی مووچەكانیان دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە