کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەڤاڵ مەلا بەختیار چەند كەسایەتییەك بەسەر دەكاتەوە

.

09:00 PM - 16/02/2018


ئەمڕۆ 16/2/2018 هەڤاڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بەیاوەری ژمارەیەك لەلێپرسراوانی حزبی‌و حوكمی و ئۆرگانەكانی یەكێتیی لەسنورەكە، سەردانی ژمارەیەك بنەماڵەو كەسایەتی  دیاری ناوچەكەو هەڤاڵان‌و هاوسەنگەرانی ساڵی (1976)و سەرەتای شۆڕشی نوێی كرد.
لەدەستپێكی سەردانەكەشیدا، هەڤاڵ مەلا بەختیار، سەردانی ماڵی مام عەلی ئاغای بێوران، پێشمەرگەی ساڵی (1976)ی كردو پرسەو سەرەخۆشی بەبۆنەی كۆچی دوایی مام عەلییەوە، ئاراستەی خانەوادەكەیان كردو رۆڵی بنەماڵەكەیانی لەخەباتی نەتەوەكەماندا بەرز نرخاند.. 

 

هەر ئەمڕۆ  لەشاری رانییە، بەیاوەری ژمارەیەك لەلێپرسراوانی حزبی‌و حوكمی و ئۆرگانەكانی یەكێتیی لەسنورەكە هەڤاڵ مەلا بەختیار ، سەردانی ماڵی كۆچكردوو (دكتۆر عەلی)‌و مریەم خانی خێزانیی، وەك یەكەمین ژنە پێشمەرگەی شاخ، كرد.
هەڤاڵ مەلا بەختیار، لەسەردانەكەیدا، كە لەلایەن خاتوو مریەمەوە پێشوازی لێكرا، رۆڵی خوالێخۆشبوو، دكتۆر عەلی‌و مریەم خانی خێزانی، وەك یەكەمین ژنە پێشمەرگەی شاخ لەساڵی (1976) بەرز نرخاندو مێژووی رابردوویانی وەك هەڤاڵ‌و هاوسەنگەر، بەمێژوویەكی پڕ سەروەری ناوبرد.

ئەمرۆ 16-2-2018  هەڤاڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی سەردانی بنەماڵەو کەسایەتی دیاری ناوچەکە مام ئەحمەدە خۆڵەی لەشاری ڕانیە كرد

ئەمڕۆ 16/2/2018 هەڤاڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، بەیاوەری ژمارەیەك لەلێپرسراوانی حزبی‌و حوكمی و ئۆرگانەكانی یەكێتیی لەسنورەكە، سەردانی ژمارەیەك بنەماڵەو كەسایەتی  دیاری ناوچەكەو هەڤاڵان‌و هاوسەنگەرانی ساڵی (1976)و سەرەتای شۆڕشی نوێی لەدەڤەر كرد.
لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، سەردانی هەڤاڵ‌و پێشمەرگەی دێرینی خۆی مەلا داودی كردو بەبۆنەی كۆچی دوایی كوڕەكەیەوە، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەكردن. 

هەڤاڵ مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، ئەمڕۆ 16/2/2018 لەدەڤەری رانییە، بەیاوەری ژمارەیەك لەلێپرسراوانی حزبی‌و حوكمی و ئۆرگانەكانی یەكێتیی لەسنورەكە، سەردانی ژمارەیەك بنەماڵەو كەسایەتی دیاری ناوچەكەو هەڤاڵان‌و هاوسەنگەرانی ساڵی (1976)و سەرەتای شۆڕشی نوێی لەدەڤەرەكە كرد‌و هاوكات سەردانی گڵكۆی شەهیدی سەركردە رەسوڵ مامەندی كردو لەوتەیەكیشدا، مێژووی خەبات‌و تێكۆشانی شەهیدی سەركردە رەسوڵ مامەندی بۆ نەتەوەكەمان، بەمێژوویەكی پڕ سەروەریی‌و شانازی ناوبرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە