کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی مووچەی سێ‌ مانگی فەرمانبەرانەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە

.

06:47 PM - 16/02/2018



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی  مووچەی سێ‌ مانگی فەرمانبەرانەوە پەیامێك بڵاودەكاتەوە.
 سەمیر هەورامی سكرتێری ڕۆژنامەوانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم و وتەبێژی سیستمی بایۆمەتری، لەلێدوانێكدا بە گەلی كوردستانی ڕاگەیاند،  بەشێك لەموچەخۆران لەزۆربەی وەزارەتەكان خۆیان لەسیستمی  بایۆمەتریدا تۆمارنەكردوە، ئەگەر ناوەكانیان لەلایەن وەزارەتەكانی خۆیانەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بەرزكرابێتەوە، ئەوا بەدڵنیاییەوە لەلایەن لیژنەی باڵای بایۆمەتریی ئەنجومەنی وەزیرانەوە ڕەزامەندی لەسەر ناوەكانیان دراوە.
وتیشی: ئەوكەسانەی موچەكانیان بەهۆی تۆمارنەكردنیان لەسیستمەكەدا ڕاگیراوە مافیان نافەوتێت و سەرجەم ئەو موچە نەدراوانەیان بۆ خەرجدەكرێتەوە .
تەئكیدی لەوەشكردەوە، بۆ خەرجكردنی موچەی ئەو فەرمانبەرانەی كە بەهۆی تۆمارنەكردنیان لەسیستمەكەدا موچەی چەند مانگێكیان ڕاگیراوە، پێویستە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم میكامیزمێك دابنێت و بتوانرێت موچەكانیان پێبدرێتەوە، دڵنیایان دەكەینەوە بەهیچ شێوەیەك مافیان نافەوتێت.
هاوكات بەهۆی خۆ تۆمارنەكردنیان لەسیستمی بایۆمەتریدا، ژمارەیەك لەكارمەندانی پۆلیسی دارستان لەپارێزگای سلێمانی خۆیان تۆمارنەكردوە.
لەو ڕوەشەوە عەمید لاوچاك قادر بەڕێوەبەری ژمێریاری پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕاگەیاند، بۆ ئەو مەبەستە پێویستە ئەنجومەنی وەزیران نوسراو بۆ وەزارەتی ناوخۆو دارایی بكات و دواتر نوسراوی تایبەت بۆ بانك بكرێت تاوەكو موچە نەدراوەكانیان پێبدرێت".
تەئكیدیشكردەوە،بەر لەپێدانی موچەكەش دەبێت كارمەندانی ئێمە خۆیان لەسیستمی بایۆمەتری تۆماربكەن، ئەوكات موچە نەدراوەكانیان پێدەدرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە