کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

خێراترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی نمایشكرا

.

03:36 PM - 16/02/2018


كۆمپانیای ئەسپاركی ژاپۆنی خێراترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی نمایشكرد، كە خێراییەكەی لەماوەی كەمتر لە 2 چركەدا دەگاتە 100 كیلۆمەتر- لە سەعاتێكدا.
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی (كلیك كار) ئۆتۆمبێلی كارەبایی جۆری (ئۆ دەبلیو ئێڵ) خێراییەكی پێوانەیی تۆماركرد‌و بووە خێراترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە جیهاندا، چونكە بەپێی ئەو تاقیكردنەوانەی بۆی كراوە خێرایی ئۆتۆمبێلەكە، لەماوەی تەنها یەك پۆینت 92 چركەدا گەیشتۆتە 100 كیلۆمەتر- لەسەعاتێكدا.
یەكەم ئۆتۆمبێلی جۆری (ئۆ دەبلیو ئێڵ) ساڵی 2017 لەپێشانگای فرانكفۆرتی ئەڵمانیا نمایشكرا كە توانای بزوێنەرەكەی 435 ئەسپ بوو، بەڵام ئەم جۆرە نوێیەی، بزوێنەرێكی كارەبایی زۆر بەهێزی لەسەرە كە توانای هەزار ئەسپی هەیە.
ئۆتۆمبێلی جۆری (ئۆ دەبلیو ئێڵ) توانی ئەو ژمارە پێوانەییە بشكێنێت، كە پێشتر هەردوو ئۆتۆمبێلی جۆری (دۆج چاڵنجەر ئێس ئاڕ تی)‌و (نیۆ ئی پی 9) تۆماریان كردبوو، كە لەماوەی 2 پۆینت 3 چركە‌و 2 پۆینت 7 چركەدا خێراییەكەیان گەیشتبووە 100 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە