کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: ئازایەتی شەڕڤانان جیهانی سەرسامكردوە

.

11:39 AM - 16/02/2018

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی (ی.ن.ك)پێشوازیكرد لە هەیفا عەرەبو هاوسەرۆكی هەرێمی جەزیرە، جیهان خلیل نوێنەری پەیوەندییەكانی كۆنگرەی ستار لە باشور، بەیان ئیبراهیم ئەندامی پەیوەندییەكانی كۆنگرەی ستار لەباشور.

لەدیدارەكەدا ئیبراهیم ئەحمەد وێڕای بەخێرهاتنی وەفدەكە، ستایشی قارەمانیەتیی و ئازایەتیی  خوشك و برایانی رۆژئاوایكرد لە بەرامبەر هێزی دەستدرێژیكەری توركیا بۆ سەر عەفرین كە جیهانی سەرسامكردوە لەئاست بوێری و دلێری شەڕڤانان لە بەرامبەر دووەمین هێزی سەربازیی ناتۆدا، پشتیوانیی بۆ خەبات و خۆڕاگریی خەڵك و شەڕڤانانی  عەفرینی دوپاتكردەوە.

لەتەوەرەێكی تری دیدارەكەدا لێپرسراوی ناوەندی دەرەوەی یەكێتی ئاماژەیكرد بۆ هەڵوێستی  هەمیشەیی (ی.ن.ك) لە ئاست یارمەتیدان و پشتیوانیكردنی  خەبات و تێكۆشانی كوردی بەشەكانی تری كوردستان بۆ بەدەستهێنانی مافەكانیان.

ئەوەشی رونكردەوە پێویستە  كۆمەڵی نێودەوڵەتان و هەموو ناوەندە مرۆییەكان هەڵوێستی پتەوتر و یەكلاییكەرەوەی زیاتریان هەبێت بۆ رێگرتن لەو دەستدرێژییە سەربازییەی كە دەكرێتە سەرخوشك و برایانی كوردمان لە عەفرین ،دڵنیایی خۆی نوێكردەوە كە سەرەنجام  ئەو پیلانە شكست دەهێنێت و كورد لەو بەشەی كوردستان بە مافی رەوای دیموكراسیی و رزگاریی خۆی شاد دەبێت .

وەفدی میوانیش لەگەڵ بەرز نرخاندنی هەڵوێستیی مێژویی  (ی.ن.ك)  لەئاست مەسەلە چارەنوسسازە نەتەوەیی و نیشتمانییەكانی كورد لە هەموو بەشەكاندا، سوپاس و پێزانینی ئەو پشتیوانییانەیان كرد كە بێ جیاوازیی پێشكەش بە كوردی رۆژئاوای دەكات  لەهەموو بوارەكاندا .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە