کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ وادەی تۆماری ناوی كاندیدەكان كۆتایی دێت

.

10:01 PM - 14/02/2018

سبەینێ وادەی تۆماری ناوی كاندیدەكان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی عیراق كۆتایی دێت.
مازن قادر سەرۆكی لقی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق بەگەلی كوردستانی راگەیاند: سبەینێ وادەی رەسمی كۆمسیۆن بۆ تۆماری ناوی كاندیدی حزب و لایەنە سیاسییەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عیراق كۆتایی دێت، وتیشی: سبەینێ پرۆسەكە تا كۆتایی دەوامی ئاسایی درێژەی دەبێت.

مازن قادر سەرۆكی لقی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان سەبارەت بەپرسی بایۆمەتری هەڵبژاردن و سەردانی هاوڵاتی بۆ بنكەكانیان, رایگەیاند: لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان, رێژەی بەشداریكردن لەپرۆسەكەدا گەیشتۆتە سەدا 62، وتیشی: بنكەكانی كۆمسیۆن بەردەوامن لەتۆماری ناوی هاوڵاتیان و دابەشكردنی كارتی دەنگدان، هاوكات داواشی لەهاوڵاتیان كرد بۆ ئەوەی مافی دەنگدانیان لەهەڵبژاردنەكاندا بەهەدەر نەچێت بەشداری پرۆسەكە بكەن.

hhNbaTCOne0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە