کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كونسوڵی پێشوی ئەمریكا لەئەنكەرە: توركیا سنوری خۆی بەزاندووە

.

09:44 PM - 14/02/2018

كونسوڵی پێشووی ئەمریكا لەئەنكەرە دەڵێت: توركیا سنووری خۆی بەزاندووە و پێویستی بەهۆشداری توندە.
ئیریك ئەدیلمان باڵیۆزی پێشوی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەئەنكەرە لەلێدوانێكدا سەبارەت بەئۆپراسیۆنی سوپای توركیا دژ بەكانتۆنی عەفرین و هێزەكانی سوریای دیموكرات و لەشكركێشیەكانی لەباكوری سوریا رایگەیاند: ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی ئاڵۆزكردنی دۆخی ئەو وڵاتە، وتیشی: دۆخەكە زیاتر ئاڵۆز دەبێت ئەگەر ئەردۆگان ئەو بەڵێنەی سەبارەت بەهێرشكردنە سەر منبج داویەتی جێ بەجێی بكات، كە شارەكە پێشتر لەلایەن هێزەكانی سوریای دیموكراتەوە لەدەست تیرۆریستان ئازادكراوە، باڵیۆزی پێشووی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لەئەنكەرە ڕاشیگەیاندووە: توركیا سنووری خۆی بەزاندووە و تاكە ڕێگە بۆ ڕێگریكردن لەشەڕوپێكدادان، پێدانی هۆشداری توندە بەئەنكەرە لەلایەن واشنتۆنەوە كە درێژەكێشانی ئەو دۆخە ئەنجامی كارەساتباری دەبێت بۆ ئەو وڵاتە و دواجار بەزیانی گەورە لێی دەردەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە