کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عێراقییەكان پێویستیان بە یارمەتی بەپەلە هەیە

.

09:42 PM - 14/02/2018

بەرپرسێكی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعێراق  هۆشداری دەدات و دەڵێت: زیاتر لە 8 ملیۆن عیراقی پێویستیان بەیارمەتی بەپەلە هەیە.
لەلێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی بەیانی ئیماراتی لیز گراندی هەماهەنگیكاری كاروباری مرۆیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق  رایگەیاند: 8 ملیۆن و 800 هەزار عیراقی پێویستیان بەیارمەتی بەپەلە هەیە چونكە زۆربەیان بەهۆی جەنگی دژ بەداعش ماڵ و سامانی خۆیان لەدەستداوە, سەبارەت بەئاوارەكان ئەو بەرپرسەی نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاندووە: نیشتەجێكردنەوەی ئاوارەكان كێشەیەكی قورسە لە عیراق چونكە گەڕانەوەیان بەتەنیا گەڕانەوە نیە بۆ سەرزێدی خۆیان بەڵكو گەڕانەوەیانە بۆ نێو كۆمەڵگە .
بەپێی خەمڵاندنی نەتەوەیەكگرتووەكان بەتەنیا تێچووی ئاوەدانكردنەوەی ژێرخانی بنەڕەتی شاری موسڵ پێویستی بەزیاتر لە 1ملیار دۆلار هەیە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە