کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دیمستۆرا: ئەنجامی لەشكركێشی سەر عەفرین ناڕوونە

.

08:55 PM - 14/02/2018

نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ سوریا رایگەیاند: ئەنجامی لەشكركێشی عەفرین ناڕوونە .
ستیڤان دیمستۆرا نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ سوریا لە میانەی وتەیەكدا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەدا: ئەنجامی لەشكركێشی توركیا بۆ سەر عەفرین ناڕوونە و قوربانی زۆری لێكەوتۆتەوە, دیمستۆرا هۆشداری دا لە بەردەوامی ئاڵۆزییەكان و رایگەیاند: لە پێكدادانەكاندا گازی كلۆر بەكارهاتووە و قوربانی زۆری لێكەوتۆتەوە, لە بەشێكی تری وتەكانیدا دیمستۆرا داوای ئاگربەستی بەپەلەی لە  سوریا كرد و وتی: پێویستە رێگە بۆ گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان بكرێتەوە, هاوكات دیمستۆرا ئاماژەی بەوەشدا: ئەوەی ئەمڕۆ لە سوریا دەبینرێت تەنها هەڕەشە نییە بۆ سەر رێكەوتنی ئاگربەست بەمەبەستی سەقامگیربوون و ئارامی ناوچەكە, بەڵكو مەترسییە بۆ لەباربردنی چارەسەری سیاسی و دووبارە ئاڵۆوزبوونەوەی دۆخەكە لە سوریا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە