کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نیكی هایلی: ئەمریكا پشتیوانی لە هاوپەیمانەكانی دەكات دژی ئێران

.

08:50 PM - 14/02/2018

نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان رایگەیاند: ئەمریكا پشتیوانی لە هاوپەیمانەكانی دەكات دژی ئێران.
نیكی هایلی نوێنەری ئەمریكا لە نەتەوەیەكگرتووەكان لە میانەی وتەیەكدا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند: هێرشەكانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا لە چوارچێوەی بەرگریكردن بووە لە خۆی و لە وەڵامی خستنەخوارەوەی فرۆكە ئێف 16 ەكەی لەلایەن سوریاوە بووە, وتیشی: بارودۆخی مەیدانی لە سوریا زۆر ئاڵۆز بووە و هێزەكانی ئێران لە ناو خاكی سوریاوە فرۆكەی بێ فرۆكەوانەوە خاكی ئیسرائیلیان بەزاندووە, هەروەها هەفتەی رابردووش هێزەكانی سوپای سوریا هێرشێكی گەورەیان كردۆتە سەر هێزەكانی سوریای دیموكرات و فرۆكەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش رێگری لێكردووە, هایلی ئاماژەی بەوەشدا: ئەمریكا بە بەردەوامی پشتیوانی لە هاوپەیمانەكانی دەكات و دژی هەر هێرشێك دەوەستێتەوە كە دەكرێتە سەریان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە