کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماری كوژراو بریندارەكانی عیراق لەشەری داعش ئاشكرادەكات

.

08:44 PM - 14/02/2018

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاماری كوژراو بریندارەكانی وڵاتەكەی لەشەری دژ بەداعش ئاشكراكرد.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەزاری ئیبراهیم جەعفەری وەزیری دەرەوەی عیراق بڵاویكردەوە: ئاماری كوژراوەكانی وڵات لەشەری دژ  بە داعش 18 هەزار و بریندارەكانیش 36 هەزار كەس بوون.
سەبارەت بەزیانەكانی پارێزگای نەینەوا لەو شەڕەدا جەعفەری تەئكیدیكردەوە: كە لە 90%ی ئەو پارێزگایە زیانی بەركەوتووە و وێران بووە و كۆی زیانە ماددییەكانی شەڕەكەش گەیشتۆتە 88 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە