كونسوڵی گشتی كۆماری چین بۆ ماڵئاوایی سەردانی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك ی كرد

.

796 جار بینراوە

2/14/2018 -

بەبۆنەی کۆتایی هاتن بە ئەرکە دیپلۆماسییەکانی و ماڵئاواییکردن، نیوەرۆی ڕۆژی چوارشەممە ۲٠۱۸/۲/۱٤ تان بانگلین کونسولی گشتی کۆماری چین ـ ی میللی لەهەرێمی کوردستان سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسی (ی ن ک) ی کرد لە شاری هەولێر، لەلایەن سەعدی ئەحمەد پیرە لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و ژمارەیەک لە کادیرانی مەکتەبەکە پێشوازیکرا.
کونسولی گشتی کۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان وێڕای ئاماژەدان بەو دۆستایەتیە دێرینەی نێوان گەلی چین و گەلی کورد بەگشتی و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و حزبی شیوعی چینی بە تایبەتی کە سەرۆک مام جەلال بناغە دارێژەری ئەو پەیوەندیە دۆستانەیە بووە و درێژەی پێداوە، هاوکات ڕۆل و گرنگی (ی ن ک) لە گۆرەپانی سیاسی و هاوکێشە ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان بەرزنرخاند، بەشێوەیەکی فەرمیش سوپاسی مەکتەبی پەیوەندیە گشتییەکانی ی ن ک کرد کە لە ماوەی رابردوودا هەماهەنگ و هاوکاربوون، هیواشی خواست ئەو پەیوەندیانە بەردەوام بن. سەعدی ئەحمەد پیرە، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، رۆڵی کونسولی گشتی کۆماری گەلی چینی لە ماوەی رابردوو لە هەرێمی کوردستان بەرز هەڵسەنگاند بەتایبەتی فراونترکردنی پەیوەندی دیپلۆماسی و ئابووری و بازرگانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری چینی میللی، ووتیشی: یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ستایشی ئەو چالاکیە دیپلۆماسیانە دەکات کە تان بانگلین ئەنجامیداوە، هیواشی خواست دوای گەرانەوەی کونسولی گشتی چین بۆ بەیجینی پایتەخت نوێنەری کەلتوور و ماف و داخوازی گەلی کوردستان بێت.
هەر لەپای ئەو خزمەتانەی لە ماوەی رابردوودا ئەنجامیداوە، سەعدی ئەحمەد پیرە،لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لۆگۆ و میدالیای رێزلێنانی بەخشیە کونسولی گشتی کۆماری چینی میللی لە هەرێمی کوردستان.

3333171422018_DSC_2489.jpg

3833171422018_DSC_2493.jpg

4133171422018_DSC_2509.jpg

4633171422018_DSC_2522.jpg

5133171422018_DSC_2525.jpg

5533171422018_DSC_2526.jpg

034171422018_DSC_2532.jpg

534171422018_DSC_2535.jpg

934171422018_DSC_2537.jpg

زۆرترین خوێنراو

ڤیدیۆکەت بنێرە
  • ئەتوانن ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بنێرن


  •  
     
     
     
     
     
زانستی
دوو بەشی نەخۆشخانەی ئیبراهیم پاشا لە لایەن رێكخراوێكەوە نۆژەنكراوەتەوە



دوو بەشی نەخۆشخانەی ئیبراهیم پاشا لە سلێمانی لە لایەن رێكخراوێكەوە نۆژەنكراوەتەوە.
نەخۆشخانەی ئیبراهیم پاشا كە چەند بەشێك لە خۆی دەگرێت ، لە ئێستادا دوو بەشی كوتانی منداڵان لە لایەن رێكخراوی كارچاكەوە نۆژەنكراو زیاتر