کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوریای دیموكرات تێكشكانی تانكێكی تری سوپای توركیای لەعەفرین راگەیاند

.

08:24 PM - 14/02/2018

سوریای دیموكرات تێكشكانی تانكێكی تری سوپای توركیا و دەستبەسەرداگرتنی بڕێكی زۆر چەكی لەعەفرین راگەیاند.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات ئەمڕۆ راگەیەندراوێكی سەبارەت بەشەڕ و پێكدادانەكانی 24 سەعاتی رابردوو لەسنووری كانتۆنی عەفرین بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەكردووە: بەبەردەوامی فڕۆكەكانی توركیا چاودێریی ئاسمانی كانتۆنی عەفرین دەكەن و بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێكی تری سوپای ئەو وڵاتە سەنتەری شاری عەفرین و گوندی عەین ئەلحەجری بەچڕی بۆردوومانكردووە و زیانێكی زۆری بەهاوڵاتیان گەیاندووە, تا سەعات 11ی پێش نیوەڕۆ بۆردومانەكان درێژەی هەبووە، بەپێی راگەیەندراوەكەی سوریای دیموكرات شەرڤانان لەدرێژەی بەرخۆدانەكانیان لەناحیەكانی شیە و راجۆ و بلبلە بەرپەرچی هێرشی سوپای توركیا و گرووپە چەكدارەكانیانداوەتەوە و جگە لەكوژرانی ژمارەیەكی زۆر سەرباز و چەكدار تانكێكی سوپای توركیا تێكشكێندراوە و چەندین جۆر چەك و كەرەستەری سەربازی ئەو وڵاتەش لەلایەن شەرڤانانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە