کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هەپەگە لێپرسراوێتی هێرشەكەی سەر بنكە سەربازییەكەی سوپای توركیای لە زاخۆ گرتە ئەستۆ

.

07:38 PM - 14/02/2018

هەپەگە لێپرسراوێتی لە هێرشەكەی سەر بنكە سەربازییەكەی سوپای توركیای لە زاخۆ راگەیاند.
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل هەپەگە بەیاننامەیەكی لەبارەی هێرشەكەی رۆژی سێ شەممەی رابردووی سەر بنكەیەكی سوپای توركیا لە گوندی بیەی قەزای زاخۆی باشووری كوردستان بڵاوكردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوەكردووە: گەریلاكان لە هەشت قۆڵەوە هێرشیانكردۆتە سەر بارەگاكەی سوپای توركیا و تەواوی بنكەكەیان سوتاندووە و 22 سەربازی توركیان كوشتووە و زیاتر لە دە سەربازی تریشیان بریندار كردووە, هەروەها لەو هێرشەدا گەریلا دوو زرێپۆش و چەند ئۆتۆمبێلێكی سەربازی سوپای توركیاشیان تێكشكاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە