کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمشەو لەیاری چوونی قۆناغی 16ی چامپیۆنس لیگ لیڤەرپوڵ دەبێتە میوانی پۆرتۆ

.

05:31 PM - 14/02/2018

لە یاریەكی تری چوونی قۆناغی 16 ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی لە یاریگای دراگاو دەبێتە میوانی یانەی پۆرتۆی پورتوگالی، لیڤەرپوڵی خاوەن پێنج نازناوی پاڵەوانیەتیەكە لە قۆناغی كۆمەڵەكان لە كۆمەڵەی پێنجەم یاری دەكرد، 3 بردنەوە و 3 یەكسان بوونی تۆماركرد و بە 12 خاڵ و بە یەكەمی كۆمەڵەكەی گەیشتە ئەم قۆناغە، هەرچی پۆرتۆیە كە خاوەنی 2 نازناوی چامپیۆنس لیگە قۆناغی كۆمەڵەكانی لە پلەی دووەمی كۆمەڵەی حەوتەم كۆتایی پێ هێنا بە 3 بردنەوە و یەكسان بوونێك و 2 شكست و بە 10 خاڵ لەگەڵ بێشكتاشی یەكەم بۆ قۆناغی 16 سەركەوت، پۆرتۆ بەپشت بەستن بە یاریگا و هاندەر و گۆڵكاری یانەكە لە چامپیۆنس لیگ ڤینسینت ئەبوبەكری كامیرۆنی بە 5 گۆڵ لە 5 یاریدا دەیەوێت بردنەوە تۆمار بكات تا ئەركی لە یاریگای ئانفێڵد و لە یاری گەرانەوە قورس نەبێت، لە بەرامبەردا لیڤەرپوڵ خاوەن هیڵێكی هێرشبردنی بەهێزە كە هەرسێ یاریزانی بەتوانا محەمەد سەڵاح و فیرمینیۆ و سادیۆ مانی سەركردایەتی دەكەن، كە ئەو سێ یاریزانە لە كۆی 23 گۆڵی یانەكەیان  16 گۆڵیان لە قۆناغی كۆمەڵەكان تۆماركردووە، لەپێشودا هەردوو یانە پێنج جار روبەروی یەك بوونەتەوە لیڤەرپوڵ 2 بردنەوەی هەیە و پۆرتۆش لە یەك یاریدا بردنەوەی تۆماركردووە و لە 2 یاریشدا یەكسان بوون، یاریزانانی لیڤەرپوڵ لەو یاریانە 7 گۆڵیان تۆماركردووە لە بەرامبەر 3 گۆڵ بۆ یاریزانانی پۆرتۆ، جێی وەبیر هێنانەوەیە دوا یاری نێوانیان لە قۆناغی كۆمەڵەكانی ساڵی 2007 ی خولی یانە پاڵەانەكانی ئەوروپا بوو كە لیڤەرپوڵ بە 4 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك شكستی بە پۆرتۆ هێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە