کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هیگواین پەناڵتییەكی گرنگی لەدەستدا

.

05:29 PM - 14/02/2018

لەیارییەكی گرنگی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا، هیگواینی یاریزانی یۆڤانتۆس پەناڵتییەكی گرنگی بەهەدەردا،یانەكەی بەبردنەوەیەكی گرنگ بێ بەشكرد.
لەیارییەكی قۆناغی 16دا، یانەی یۆڤانتۆس بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر یانەی تۆتنهام یەكسانبوو، لەدەقیقەی 47ش هیگواین سەرەرای ئەوەی دوو گۆڵی تۆماركردبوو، ئەو پەناڵتییەی لەدەستداو ئەگەری زۆر هەبوو لەو تۆماركردنی گۆڵی ئەو پەناڵتییە سەركەوتوو بوایە یۆڤانتۆس-یش بردنەوەی تۆماربكردایە، ئەمەش مێژوویەكی خراپی بۆ ئەو یاریزانە نوسییەوە، كە لەپێشووشدا چەند هەلێكی گرنگی بەلەدەستدانی پەناڵتیی بۆ یانەكان بەفیرۆ داوە، كاتێك لەیانەی ناپۆلی بووە، بەهەمان شێوە دوای لەدەستدانی پەناڵتیەك بەرامبەر لازیۆ لەوەرزی 2014-2015 یانەكەی لە بەدەستهێنانی بلیتێكی گەیشتنە چامپیۆنس لیگ بێ بەشكردووە، هەروەها لەیاری كۆتایی كوپا ئەمریكای 2015دا بەرمبەر چیلی، بەهەمان شێوە بەفیرۆدانی پەناڵتییەكیش ئەرجەنتین نەیتوانی نازناوەكە بباتەوە، هەروەها هەر لەگەڵ ئەرجەنتین بەهەمان شێوە دوای فەوتاندنی پەناڵتییەك هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لەبەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 2014 بێ بەشكرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە