کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێرێز دەستبەرداری زێدان نابێت

.

05:26 PM - 14/02/2018

دوای ئەنجامە خراپەكانی لەم وەرزەی خولەكاندا، بەردەوام باس لەدوورخستنەوەی زەینەدین زێدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید دەكرێت، لەبەرامبەریشدا سەرۆكی یانەكە متمانەیەكی زۆری پێیەتی.
ریاڵ مەدرید لەم وەرزەی خولی یانەكانی ئیسپانیادا ئاستێكی نەخوازراوی هەیە، بەردەوامیش لەلایەن هاندەرانەوە رەخنەیان ئاراستە دەكرێت، زۆری رەخنەكانیش رووبەڕووی زێدانی راهێنەر دەبنەوە، بەتایبەت ئێستا تیپەكە لە پلەی چوارەمدا دێت بە 42 خاڵ لە 12 بردنەوە و 6 یەكسانبوون و  4 شكست، لەجامی شای ئیسپانیاش ماڵئاوایكرد و دوورخرایەوە، بەر لەیارییەكەی ئەمشەوی یانەكەش لەخولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، باس لەوە دەكرا ئەگەر ریاڵ مەدرید لەو یارییەی بەرامبەر پاریس سان جێرمان دووچاری شكست ببێت، ئەوا زێدانی راهێنەر دووردەخرێتەوە، بەڵام سەرچاوەكانی هەواڵ ئەوەیان ئاشكراكردووە: لە ئەگەری ماڵئاوایكردنیش لەچامپیۆنس لیگ پێرێزی سەرۆكی یانەی شاهانە راهێنەری ناوبراو دوورناخاتەوە، متمانەیەكی زۆری پێیەتی، جێگەی باسە زێدان لەساڵی 2016ەوە ئەركی راهێنەری ریاڵ مەدرید وەرگرتووە، لەو ماوەیەشدا سەرپەرشتی 126 یاری كردووە، 89 بردنەوەی هەیەو لە 24 یاریشدا یەكسان بووە، لە 13 یاریش دووچاری شكست هاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە