کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

روسیا لە ساڵی رابردوودا 307 تۆن زێڕی بەرهەمهێناوە

.

04:28 PM - 14/02/2018

روسیا لە ساڵی رابردوودا 307 تۆن زێڕ‌و زیاتر لە هەزار‌و 44 تۆن زیوی بەرهەمهێناوە.
بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی دارایی روسیا، لەساڵی 2016دا وڵاتەكەی 288 تۆن‌و 500 كیلۆگرام زێڕی بەرهەمهێناوە، بەڵام لەساڵی 2017دا ئەو بڕە گەیشتۆتە 306 تۆن‌و 900 كیلۆگرام زێڕ.
هەروەها لەساڵی رابردوودا قەبارەی بەرهەمهێنانی زیو لە روسیا هەزار‌و 44 تۆن بووە، ئەوە لەكاتێكدایە كە لەساڵی 2016دا هەزار‌و 88 تۆن بووە.
هاوكات بەگوێرەی ئامارە ڕەسمییەكان، بەهای یەدەگی زێڕی بانكی ناوەندی روسیا تاوەكو سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2017 گەیشتۆتە 73 ملیار‌و 705 ملیۆن دۆلار‌و لەسەر ئاستی جیهانیش شەشەمین وڵاتە كە خاوەنی زۆرترین یەدەگی زێڕە، كە بڕەكەی دەگاتە هەزار‌و 744 تۆن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە