کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مەلا بەختیار: یەكێتیی ئەخلاق‌و بیروباوەڕی سیاسی خۆی نادۆڕێنێت

.

08:31 PM - 13/02/2018



 مەلا بەختیار لە كۆبوونەوەی لەگەڵ ئۆرگانەكانی ی.ن.ك لە كۆیە رایگەیاند: یەكێتیی ئەخلاق و بیروباوەڕی سیاسی خۆی نادۆڕێنێت.
مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك لەچوارچێوەی بەرنامەی گەشتەكانیدا، بۆ ناوچە جیاوازەكانی كوردستان، لەگەڵ ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەشاری كۆیە ‌و بەئامادەبوونی رەهبەر سەید برایم لێپرسراوی مەڵبەند لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی كۆیە كۆبۆوە . مەلا بەختیار لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند هەركەسێك، هەر هێز و لایەنێك چەكی دەروونی و مەعنەوی، ماف و چەكی بەرگریی لەدەستبدات، زەنگێكی مەترسیدارە  و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، كە یەكێتیی داڕێژەری فەلسەفەی مەدەنییە لەكوردستاندا، بۆیە ئەمە بە یەكێتیی نافرۆشرێتەوە.

8pTvY2Gb2PA

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە