کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆسرەت رەسول عەلی پێشوازی لە ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری كرد

.

05:24 PM - 13/02/2018



نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 13/2/2018 لە شاری هەولێر، كۆسرەت رەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان.
لە دیدارەكەدا كە ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری بەمەبەستی بەخێرهاتنەوەو گەڕانەوەی بۆ كوردستان بۆ لای جێگری سكرتێری گشتی ئەنجامیاندابوو، دڵخۆشی خۆیان بە گەڕانەوەو جێگیربوونی تەندروستی بەڕێزیان دەربڕی و هیوای ساغی و سەلامەتیان بۆ خواست.
لای خۆیەوە كۆسرەت رەسول عەلی سوپاسی ئەندامانی ئەنجومەنی دادوەری كردو باسی لە رۆڵی گرنگی دادگا كردو جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە دادگاكان بەكاری یاسایی خۆیان هەڵبستن و سەرجەم كەس و لایەنەكان پاڵپشتی و پشتیوانی لە جێبەجێكردنی یاسا بكەن و دادگاكان سەربەخۆ بن و بە سەربەخۆیی كاری خۆیان ئەنجام بدەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە