کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لیژنەیەكی بەغدا بۆ پێداچوونەوەی لیستی مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان گەیشتە هەولێر

.

04:23 PM - 13/02/2018



لیژنەیەكی وردبینی بەغدا بۆ پێداچوونەوەی لیستی مووچەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالكراوان گەیشتە هەولێر.
لەو بارەوە فوئاد عوسمان لێپرسراوی راگەیاندنی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان رایگەیاند ئەمڕۆ لیژنەیەكی تایبەت لە بەغداوە بۆ وردبینی لیستی مووچەی كارمەندان و وارسی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی سەردانی وەزارەتی كاروباری شەهیدانی كردووە.
وتیشی: وەفدەكە لەگەڵ بەرەڤان حەمدی بریكاری وەزارەت و بەڕێوبەری گشتی دیوان و بەڕێوبەری گشتی خزمەتگوزاری و بەرێوبەرانی بەرێوەبەرایەتیە تایبەتمەندەكانی مووچە كۆبوونەوە و تێیدا سەرۆكی لیژنەكە وردەكاری كاری لیژنەكانی روونكردەوەو رایگەیاند، كە ئەوان تیمەكانیان بەسەر 9 تیم دابەش بوون و لە سەرجەم وەزارەت و دام و دەزگاكان دەستبەكار بوون و دوای تەواوبوونی كارەكانیان لەهەولێر سەردانی پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك و ئەو شوێنانەی یەكەی حسابیان هەیە دەكەن و بۆ ئەو مەبەستەش پشت بە بایۆمەتری هەرێم دەبەستن لەكارەكانیاندا.
لێپرسراوی راگەیاندنی وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان ئەوەشی خستەڕوو:  لەبەرامبەردا بریكاری وەزارەت هەموو ئاسانكاریەكی بۆ ئەو تیمە خستەڕوو كە وربینی لیستی مووچەی كارمەندان و وارسی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی دەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە