کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەردۆگان: هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ یەپەگە كاریگەری دەبێت لەسەر بڕیارەكانی توركیا

.

03:47 PM - 13/02/2018

ئەردۆگان دەڵێت: هاوكارییەكانی ئەمریكا بۆ یەپەگە كاریگەری دەبێت لەسەر بڕیارەكانی توركیا.
رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لەنوێترین لێدوانیدا ئاماژەی بەوەكرد: بڕیاری ئەمریكا بۆ پشتیوانیكردن و كۆمەكیكردنی یەكینەكانی پاراستنی گەلی كورد لە سوریا كاریگەری دەبێت لەسەر بڕیارەكانی توركیا، وتیشی: توركیا وەك ئەندامێك لەگەڵ ئەمریكا لەناتۆ یەكسانە. لەبەشێكی تری وتەكانیدا ئەردۆگان هەڕەشەی لەوڵاتی قوبرس كرد و رایگەیاند: وا بیر نەكرێتەوە كە گەڕان بەدوای گازی سروشتییدا لە كەناراوەكانی قوبرس و هەوڵە هەلپەرستانەكان لە بەردەڵانەكانی ئیجە، سەرنجیان بەلای خۆیدا راناكێشێت. باسی لەوەشكرد: بەهەل زانینی ئەوەی كە وڵاتەكەیان تواناكانی لەسەر پێشهاتەكانی باشوور چڕكردووەتەوە، لێرەوە هۆشداریی ئەوە دەدەنە ئەوانەی خوێندنەوەی هەڵە دەكەن و لە قوبرس و ئیجە سنووری خۆیان بەزاندووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە