کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە بارەی مووچەوە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پەیامێك ئاراستەی عەبادی دەكات

.

03:36 PM - 13/02/2018

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا دەكات حكومەتی عیراق مافە داراییەكانی خەڵكی كوردستان بەزووترین كات خەرج بكات.
ئازاد حەمە ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا پەیامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی خوێندەوە كە ئاڕاستەی د.حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراقی كردووە و تێیدا هاتووە: نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دەبێتە نەمانی متمانە لەنێوان هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عیراقدا.
لە بەشێكی تری پەیامەكەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە:  بایۆمەتری بەشێكی گرنگە لە و,ردبینی كە پێشتر ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم پێی هەڵساوە و هیوادارین لەلای سەرۆك وەزیران عیراقییەكی خاوەن ماف و حەق بین و دەستووری عیراق بۆ مافەكانی خەڵكی عیراق وەك یەك بێت.

qDOYVME1pzg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە