کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا بنكەیەكی سەربازی لەنزیك سنوری ئێران دادەمەزرێنێت

.

03:32 PM - 13/02/2018

رۆژنامەیەكی لوبنانی ئاشكرایدەكات: ئەمریكا بەنیازە بنكەیەكی سەربازی لەناوچەی ئیمام وەیس لەنزیك سنوری ئێران دابمەزرێنێت.
رۆژنامە لوبنانییەكە ئاماژەی بەوەكردووە:  ماوەیەكی زۆرە ئەمریكا بەنیازی ئەوەیە خاڵێكی هاوبەش لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەنزیگ ئیمام وەیس-ی نزیك سنوری ئێران بكاتە بنكەیەكی سەربازی ئەمریكی بە ئامانجی رێگریكردن لە هەژموونی حەشدی شەعبی لەناوچەكانی دەوروبەری ئیمام وەیس، بەدیاریكراویش ناوچەكانی جەلەولا و سەعدیە و میقدادیە كە بەناوچەی جێناكۆكی نێوان هەرێم و بەغدا دادەنرێن.
وەك رۆژنامە لوبنانییەكە ئاماژەی پێكردووە: ئەمریكا نەخشەیەكی سەربازی داناوە بۆ بڵاوكردنەوەی هێزە سەربازییەكانی لەو ناوچانەی  لەلایەن حەشدی شەعبییەوە كۆنتڕۆڵكراون. دەشڵێت: بەپێی ئەو پلانە، ئەمریكا تائێستا چەندین بنكەی سەربازی لەناوچەكانی شەرگات لەسنوری پارێزگای سەڵاحەدین و حەویجە لەپارێزگای كەركوك و بنكەیەكی سەربازی لەنزیك قەزای تەلەعفەری سنوری پارێزگای موسڵ دامەزراندووە بۆ ئەوەی فشار لەسەر هێزەكانی حەشدی شەعبی دروست بكات تا نەكشێن بەرەو قەزای شنگال و ناوچە سنورییەكانی نێوان عیراق  و سوریا لە باكورەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە