کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نەتەوە یەكگرتووەكان لەبارەی دۆخی سوریاوە هۆشیاری دەدات

.

03:20 PM - 13/02/2018

نەتەوە یەكگرتووەكان هۆشداری لەبەردەوامی ئاڵۆزییەكان و رانەگەیاندنی ئاگربەست لە سوریا دەدات. 
عەلی زەعتەری رێكخەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مرۆیی لە سوریا رایگەیاندووە: دوای ئەوەی رێكخراوەكە لە رۆژی 6ی ئەم مانگەدا داوای ئاگربەستی سەرتاسەری لە سوریا كرد, دۆخی ئەو وڵاتە و نەهامەتییەكانی دانیشتووانەكەی خراپتر بووە و سوریا روبەڕووی خراپترین ئاستی پێكدادان و ئاڵۆزییەكان بۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: داواكارییەكانیان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بە مەبەستی گەیاندنی هاوكارییە مرۆییەكان و بەهاناوەچوونی برینداران بێ وەڵام بوون.
باسی لەوەشكردووە: كە چەندین راپۆرتیان بەدەست گەیشتووە باس لەوە دەكەن، سەرباری ئەو زیانە زۆرەی بەر ژێرخانی ئابووری كەوتووە, سەدان هاوڵاتیش كوژراون و برینداربوون, و ژمارەی ئاوارەكانیش لە بەرزبوونەوەدایە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە