کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێپرسراوێكی كەركوك: چارەسەركردنی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ كەركوك گرنگە

.

03:07 PM - 13/02/2018

لێپرسراوێكی بالا لەكەركوك لەپێكهاتەی عەرەب رایدەگەیەنێت: چارەسەرنەكردنی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا كارەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكەی پەكخستووە.
ئیسماعیل حەدیدی سەرۆكی گردبوونەوەی عەرەب لە كەركوك رایدەگەیەنێت: یەكلایی نەكردنەوەی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، كاری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك و دابەشكردنی پۆستە ئیدارییەكانی پارێزگاكەی پەكخستووە. وتیشی: بەهۆی ناكۆكییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك راگیراون بەو هۆیەی ئەندامانی لیستی برایەتی كە زۆربەیان لەئەندامانی كورد پێكهاتوون، بەشداری كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنەكە ناكەن.
ئیسماعیل حەدیدی وتیشی: لیژنەی راسپێردراو لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق چەندین كۆبوونەوەی لەگەڵ پێكهاتەكانی كەركوك ئەنجامداوە بە مەبەستی گەیشتن بەرێكەوتن لەسەر دابەشكردنی دەسەڵاتەكانی پارێزگاكە و پۆستە ئیدارییەكانی، بەڵام تائێستا هیچ رێكەوتنێك لەو بارەیەوە نەكراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە