کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لەهەفتەی پێنجەمی خولی پلەیەكی كوردستان دەربەندیخان لەئاشتی بردەوە

.

01:58 PM - 13/02/2018

لەیاریەكانی هەفتەی پێنجەمی خولی پلەیەكی یانەكانی كوردستان و لەیاریەكی تری كۆمەڵەی دووەم، یانەی دەربەندیخان لەیاریگای شەهید مەحمود مامەعەزە و بەئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لەهاندەر و لەكەشێكی باراناویدا میوانداری یانەی ئاشتی كرد، لەگەڵ دەستپێكردنی یاریەكە یاریزانانی دەربەندیخان هێرشەكانیان بۆ سەر گۆڵی یانەی میوان دەستپێكرد و دوای 14 دەقیقە یاریكردن چیاودین عەبدولكەریم بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی یانەی خاوەن یاریگای تۆماركرد، دوای ئەو گۆڵە یانەی ئاشتی هەوڵەكانی بۆ یەكسانكردنەوەی ئەنجامەكە دەستپێكرد بەڵام یانەی دەربەندیخان لەدەقیقەی 43 و لەرێگەی شێركۆ جەبار گۆڵی دووەمی تۆماركرد و ئەوەندەی تر دڵی هاندەرانی خۆشكرد، گێمی دووەمیش لەكەشێكی سارد و باراناویدا دەستیپێكرد و تارادەیەك, یانەی ئاشتی ریزەكانی رێكخستەوە و دوای چەند هێرشێكی یەك لەدوای یەك و لەدەقیقەی 80 دا كۆسار جەمال گۆڵێكی تۆماركرد و جیاوازیەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە، ئەو ئەنجامە تا فیكەی كۆتایی ناوبژیوان بەردەوام بوو و یاریەكە بەبردنەوەی دەربەندیخان بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك كۆتایی هات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە