کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمرۆ هەفتەی سێیەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان بەرێوەدەچێت

.

01:56 PM - 13/02/2018

ئەمڕۆ یاریەكانی جەولەی سێیەم لەقۆناغی یەكەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی كوردستان ئەنجام دەدرێت و پێشمەرگەی هەولێری پاڵەوانی وەرزی رابردوو ئەركی قورس دەبێت، سەرجەم یارییەكانی هەفتەی سێیەم لە یەك كات و لەسەعات 2 و 30 دەقیقە دەستپێدەكات، یانەی پێشمەرگەی هەولێر كەپێشەنگی ریزبەندی خولەكەی بە 4 خاڵ گرتووە، لەدەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی یانەی هەولێر، كە هەردوو یانە وەرزی رابردوو تا دوا سات هەلی بوونە پاڵەوانیان هەبوو، یانەی نەورۆزی تاكە نوێنەری شاری سلێمانی لەدووەم یاریدا دەبێتە میوانی یانەی زێرەڤانی، یارییەكی تری هەفتەی سێیەمیش لەنێوان هەردوو یانەی زاخۆ و هەندرێن دەبێت، یانەی برایەتی دووەمی ریزبەندی بە 4 خاڵ روو دەكاتە هاوینەهەواری سەڵاحەدین تا لە بەرامبەر یانەی ئارارات یاری بكات، جێی وەبیرهێنانەوەیە لەم وەرزەی خولی نایابی كوردستاندا، 9 یانە بەشدارن و یارییەكانی بەدوو قۆناغ و بەسیستمی خول بەرێوەدەچێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە