کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چێڵسی بۆ رێڕەوی بردنەوە گەڕایەوە

.

01:55 PM - 13/02/2018

لە دوایین یاری هەفتەی بیست و حەوتەمی خولی یانە نایابەكانی ئینگلتەرا یانەی چێڵسی لە نێو یاریگای ستامفۆرد بریچی تایبەت بەخۆی پێشوازی لە یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن كرد.
یاریزانانی یانەی چێڵسی دوای ئەو ئەنجامە خراپانەی لە ماوەی رابردوودا دووچاریان هات بە وورەیەكی بەرزەوە هاتنە نێو یاریگا وبە پاڵپشتی هاندەرانیان ئاستێكی بێ وێنەیان پێشكەشكرد و لە دەقیقەی 25 ئیدین هازارد بە لێدانێكی جوان لە ناو هێڵی سزا گۆڵی پێشكەوتنی پێ بەخشین و ئەو گێمەشی بەو تاكە گۆڵە لەبەرژەوەندی یانەكەی تەواو كرد، لەگێمی دووەم ئاستبەرزی یاریزانانی یانەلەندەنیەكە درێژەی كێشاو لە دەقیقەی 63 ڤیكتۆر مۆزیس گۆلێكی تری تۆماركرد و جیاوازییەكەی بۆ دوو هێندە زیادكرد، لە دەقیقەی 71جارێكی تر ئیدین هازارد خۆی گەیاندەوە سەر گۆڵی یانەی میوان و گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی یانەكەی تۆماركرد و یارییەكەش تا كۆتایی هەر بەو ئەنجامە لە سوودی چێڵسی كۆتایی هات، بەم بردنەوەیەش چێڵسی كۆی خاڵەكانی بۆ 53 خاڵ زیادكرد و چوە پلەی چوارەمی ریزبەندی پریمەرلیگ و وێست برۆمیچ ئەلبیۆنیش بە كۆكردنەوەی تەنها 20 خاڵ دواپلەی ریزبەندی گرتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە