کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا كاروانێك هاوكاری دیكەی گەیاندە شەڕڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات

.

11:47 AM - 13/02/2018

ماڵپەڕێكی نزیك لە پەیەدە ئاشكرای دەكات ئەمریكا كاروانێكی دیكەی هاوكاری گەیاندۆتە دەستی هێزەكانی سوریای دیموكرات.
ماڵپەڕی  خەبەر 24 رایگەیاندووە: ئەمریكا كاروانێكی هاوكاری نوێی گەیاندۆتە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان وەك هاوكاری بۆ هێزەكانی سوریای دیموكرات. ئەوەش لەچوارچێوەی پلانەكانی ئەمریكایە بۆ  پێشكەشكردنی پشتیوانی سەربازی بەكورد بە ئامانجی بنیاتنانی هێزێكی نوێ بۆ پاراستنی سنوورەكانی رۆژئاوای كوردستان.
پەیامنێری ماڵپەڕەكە ئاماژەی بەوەكردووە: هاوكارییە سەربازییەكەی ئەمریكا لەچەند ئۆتۆمبیلێك و چەند ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری گەورە پێكهاتبوو كە كابینەی داخراوبوون و نەزانراوە چی لەناویدا هەبووە.
ماڵپەڕەكە دەشڵێت: كاروانی هاوكارییەكانی ئەمریكا لەژێر سەرپەرشتی هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستان بۆ شوێنی دیاریكراوی خۆی بەڕێكراون.
هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ كورد لە رۆژئاوای كوردستان هەر بەردەوامی هەیە، لەكاتێكدا توركیا ئەو پەڕی نیگەرانی خۆی لەوبارەیەوە لەبەرامبەر واشنتۆن دەربڕیوە و چەندینجارە داوا لە واشنتۆن دەكات هاوكارییە سەربازییەكانی بۆ كورد لە رۆژئاوای كوردستان رابگرێت، بەڵام ئەمریكا تا ئێستا گوێی بەو داواكارییانەی توركیا نەداوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە