ئەبو بەكر بەغدادی دەستبەرداری پۆستەكەی بووە

.

2236 جار بینراوە

2/12/2018 -

لێپرسراوانی ئەمریكایی تەئكید دەكەنەوە ، ئەبو بەكر بەغدادی خەلیفەی رێكخراوی داعشی تیرۆریستی لەبەرپرسیارێتی رێكخراوەكەی دووركەوتوەتەوە.تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن لەزاری لێپرسراوانی ئەمریكاییەوە بڵاویكردەوە لەمانگی ئایاری رابردوەوە ئەبو بەكر بەغدادی دەستبەرداری پۆستەكەی بوە ئەویش پاش ئەوەی لەئەنجامی هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر ناوچەیەكی نزیك شاری رەقەی سوریا برینداربوەو ئەوەش رێگری كردوە لەوەی بتوانێت وەك بەرپرسی یەكەمی داعش بمێنێتەوە. لەلایەكی ترەوە رۆژنامەی سەباح لەزاری (ئەبو عەلی بەسری) سەرۆكی شانەی هەڵۆكانی هەواڵگریی و بەڕێوەبەری گشتیی هەواڵگریی و دژەتیرۆر لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویكردەوە كە (ئەبوبەكر بەغدادی) لەگەڵ چەند كەس لە جێگرەكانی لە ئێستادا لە ناوچەی جەزیرەی سوریایە و ئەو هەواڵانەی ئاماژە بە هەڵاتنی بۆ عیراق یا ناوچەیەكیتر دەكەن دوورن لە راستییەوە.

زۆرترین خوێنراو

ڤیدیۆکەت بنێرە
  • ئەتوانن ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بنێرن


  •  
     
     
     
     
     
زانستی
دوو بەشی نەخۆشخانەی ئیبراهیم پاشا لە لایەن رێكخراوێكەوە نۆژەنكراوەتەوە



دوو بەشی نەخۆشخانەی ئیبراهیم پاشا لە سلێمانی لە لایەن رێكخراوێكەوە نۆژەنكراوەتەوە.
نەخۆشخانەی ئیبراهیم پاشا كە چەند بەشێك لە خۆی دەگرێت ، لە ئێستادا دوو بەشی كوتانی منداڵان لە لایەن رێكخراوی كارچاكەوە نۆژەنكراو زیاتر

نـــــــــهـــا