کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی لەبارەی كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە

.

11:36 AM - 10/02/2018

قوباد تاڵەبانی" لەبارەی كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانەوە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پەیامێكی بڵاوكردەوە.
ئەمڕۆ شەممە رێكەوتی 10 ی 2 ی 2018، "قوباد تاڵەبانی" لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك  بڵاویكردوەتەوە كە"دەبێت هەڵبژاردنی كاندیدەكانی یەكێتیی لەسەر بنەمای دڵسۆزی و لێهاتوویی و كارامەیی بێت و كۆتایی بەلیستی گیرفان و مەحسوبیەت بهێنرێت".
"قوباد تاڵەبانی" ئاماژەی بەوەشكردووە "لەدیاریكردنی كاندیدەكاندا دەبێ كۆتایی بەلیستی گیرفان و مەحسوبیەت بهێنرێت، یەكێتیی و پاراستنی یەكێتیی بكرێتە ئەركی هەمووان".

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە