کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چەند دەنگێكی تۆقێنەر لەقوڵایی دەریای سوور دەبیسترێت

.

01:32 PM - 09/02/2018

چەند دەنگێكی تۆقینەر لەناو قوڵایی دەریای سوور دەبیسترێ و زاناكانیش ئەو دەنگانە بۆ سێ هۆكار دەگەڕێننەوە.
حەسەن تەیب سەرۆكی كۆمەڵەی فریاكەوتنی دەریایی لە پارێزگای غەردەقەی میسر دەڵێت: بەگوێرەی بۆچوونی زانا و پسپۆڕەكان، سێ هۆكار هەن بۆ دروستبوونی ئەو دەنگە تۆقێنەرانە لەناو قوڵایی دەریای سوور، یەكەمیان ئەگەری دەنگدانەوەی دەنگی نەهەنگەكان بێت كە دەنگەكانیان لەدوورییەكی زۆریشەوە دەگاتە ناوچەكە بەو هۆیەی ئاو گەیەنرێكی باشی شەپۆلە دەنگییەكانە. شیكردنەوەی دووەمیش ئەوەیە رەنگە بەهۆی كرداری چوونەوەیەكی خاكی بنی دەریاكە بێ بەهۆی دروستبوونی چەندین درز لەبنی دەریاكە كەبەهۆی بومەلەرزەكانەوە دروستبوون. دەشڵێت: ناوچەی دەریای سوور بەناوچەیەكی چالاكی بومەلەرزە دادەنرێت.
 هەرچی شیكردنەوەی سێیەمیشە باس لەوە دەكات رەنگە ئەو دەنگە تۆقێنەرانە بەهۆی كاری ئامێرەكانی گەڕان بەدوای نەوت بێ لەنزیك ئەو ناوچانە.
حەسەن تەیب راشیگەیاند: لیژنەیەكی تایبەت لەپسپۆڕانی دەریایی دروستدەكرێت بۆ ئاشكراكردنی هۆكاری راستەقینەی ئەو دەنگە تۆقێنەرانە لەناو قوڵایی دەریای سوور.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە