کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەمەشقكردن بە هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان

.

09:38 PM - 06/02/2018



وەزارەتی پێشمەرگە لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: لەكۆبونەوەیەكی وەفدی وەزارەتی پێشمەرگەی كوردستان لەگەڵ جەنەراڵ برادلی بیكەر فەرماندەی فەرماندەی نوسینگەی هاوكاری ئەمنی ئەمریكا و وەفدێكی هاورێی، تەئكید لەوە كراوەتەوە ئەمریكا بەردەوام دەبێت لەسەر مەشقكردن بەهێزەكانی پێشمەرگە.
بەیاننامەكەی وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەكردووە وەفدی ئەمریكی ئامادەیی تەواوی هێزە سەربازییەكانی ئەمریكای دەربڕیوە بۆ پێشكەشكردنی راوێژی سەربازی و مەشقكردن بەپێشمەرگە لەساڵی 2018دا.

 راشیگەیاند: جەنەراڵ برادلی بیكەر ئاماژەی بەوەكردووە ئەمریكا پشتیوانی كوردستانێكی بەهێز و هێزێكی پێشمەرگەی بەهێز و نمونەیی دەكات و هێزە ئەمریكییەكانیش بەردەوام دەبن لەبەهێزكردنی پەیوەندییەكانیان لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بۆ پێشكەشكردنی هاوكارییە سەربازییەكان و مەشقكردن بەپێشمەرگە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە