کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەڕەسمی پێدانی دوو مووچە بەتەندروستی و پەروەردە راگەیەنرا

.

02:24 PM - 31/01/2018

وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دڵنیا كراونەتەوە كە مووچەی مانگی 10ی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە دابەشدەكرێت و ئەو مووچەیەشی لەبەغداوە رەوانەكراوە بەبێ پاشكەوت دابەشدەكرێت.  د. وەزیری‌ تەندروستی‌ حكومەتی هەرێمی‌ كوردستان دڵنیایی‌ دەدات لە دابەشكردنی‌ موچەی‌ مانگی‌ 10ی هەردوو وەزارەتی‌ پەروەردەو تەندروستی‌ هەرێم، راشیدەگەیەنێت: لەلایەن وەزیری داراییەوە دڵنیاكراونەتەوە كە موچەی ئەو دوو وەزارەتە دەدرێت. وتیشی: وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەكردووە كە لەكاتی‌ ئاشكراكردنی‌ لیستی‌ موچەی‌ وەزارەتەكان، پارەی‌ پێویست لەبەردەست نەبووە بۆ دابەشكردنی‌ موچەی‌ وەزارەتی‌ پەروەردەو تەندروستی‌، ئەگەر پارەی‌ پێویست هات بەدڵنیایی‌ ئەو دوو وەزارەتەش مووچەی‌ مانگی‌ 10 وەردەگرن. د.رێكەوت حەمە رەشید وەزیر تەندروستی هەرێم لەبارەی ئەو پارەیەی بەغدا بۆ مووچەی تەندروستی و پەروەردە رەوانەی كردوە، رایگەیاند: ئەو مووچەیەی لەبەغداوە رەوانەكراوە مووچەی تەواوەو پاشكەوتی لێناكرێت. لەبارەی مووچەی مانگی 10ی 2017ش كە لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە دەست بەدابەشكردنی كراوەو تەندروستی و پەرورەدەی تێدا نیە، وتی: لەلایەن رێباز حەملان وەزیری داراییەوە دڵنیاكراوینەتەوە كە مووچەی تەندروستی و پەروەردە دابەشدەكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە