کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

د.یوسف گۆران: ڕێنمایی پێدانی نازناوی زانستی بە مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە تەواو بووە

.

02:09 PM - 30/01/2018

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە بەر ڕۆشنایی ڕاسپاردە و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، لەماوەی ڕابردودا لەلایەن لێژنەیەکی تایبەتەوە ڕێنمایی تایبەت بەپێدانی نازناوی زانستی بەمامۆستایانی پەروەردە ئامادەکرا و، لە ڕێکەوتی (٢/١/٢٠١٨) ڕێنماییەکەمان پەسند کرد و، ئاڕاستەی ئەنجومەنی شورا کراوە بۆ ئەوەی لە گۆڤاری وەقائیعی کوردستان بڵاوبکرێتەوە، وتیشی: هەر کاتێک بڵاوکرایەوە ئەو کات مامۆستایانی هەڵگرانی ماستەر و دکتۆرا لە وەزارەتی پەروەردە دەتوانن بەپێیی پێوەرەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە زانکۆکان مامەڵەکانیان پیشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی.

ئەو ڕایگەیاندنەی د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەمڕۆ سێ شەممە، ڕێکەوتی (٣٠/١/٢٠١٨) لە میانەی پیشوازیکردن لە وەفدێکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان هات.

لە کۆبونەوەیەکدا، کە بەئامادەبونی د.وەلی سەرۆکی زانکۆی کۆیە بەرێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی پڕۆسەی پەروەردە و خوێندنی باڵا و دۆخی مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن کرا.

لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا، مامۆستا عەبدول واحید سکرتێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە وتەیەکدا بەناوی ئەندامانی سکرتاریەتی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان سوپاسی ئەو دەرفەت و پیشوازییەی کرد، هەروەک کورتەیەک لە کاروچالاکی یەکێتیەکەیانی پێشکەش بە وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد.

سکرتێری یەکێتیی مامۆستایان وتی: یەکێتیەکەمان خۆی بەنمایندەی سەرجەم مامۆستایان لە وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا دادەنێت و، بەشێکیشین لە باش بەڕێوەچونی ئەو پڕۆسەیە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن، وتیشی بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەین خوێندن باشتر بکەین، مامۆستا عەبدول واحید جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە یەکێتیی مامۆستایان لەگەڵ پڕۆسەکانی بونیادنانی ژێرخان و سەرخانی هەرێمی کوردستانین و، ناخوازین پڕۆسەی پەروەردە پەکی بکەوێ، چونکە هەڵپەساردنی دەوام واتا پەکخستنی ژیان، لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ سەرجەم ناوەندە کاریگەرییەکان لە گفتوگۆی بەردەوام بوین بۆ گەیاندن و چارەسەرکردنی کێشەکانی مامۆستایان، چونکە پێمان وایە پەروەردە پەیوەندی بە ئێستا و ئایندەوە هەیە و بابەتێکی ستراتیژییە.

سکرتێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان وتیشی بەهۆی ئەوەی مامۆستایان ڕوبەڕوی هەڕەش و توندوتیژی دەبنەوە، بۆیە وەک یەکێتیەکەمان پڕۆژەی یاسایەکی پاڕێزبەندیمان بۆ مامۆستایان لە ناوەندەکانی خوێندن ئامادەکردوە، داواشی کرد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هاریکاریان بن بۆ سەرخستن و دەوڵەمەندکردنی پڕۆژەکە.

لە بەرامبەردا، د.یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرباری نرخاندنی کارو پڕۆژەکان و دیدگای یەکێتیەکەیان بۆ پڕۆسەی خوێندن و پەروەردە لە ناوەندەکانی خوێندن، پاڵپشتی و پشتیوانی وەزارەتی بۆ یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان دوپاتکردەوە، وتیشی مامۆستایان کۆڵەگەیەکی گرنگی پرۆسەی خوێندنن لە ناوەندەکانی خوێندن، لەماوەی ڕابردودا هەوڵی زۆریاندا بۆ ئەوەی پڕۆسەی خوێندن پەکی نەکەوێ، بۆیە مامۆستایان هەمیشە جێگەی ستایش و ڕێزن.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئەوەشی ڕاگەیاند: لە بۆردی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران داکۆکی تەواومان لە مامۆستایان کردوە، سەبارەت بەپێدانی نازناوی زانستی بەهەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە وەزارەتی پەروەردە، د.یوسف گۆران ڕایگەیاند: لە بەر ڕۆشنایی ڕاسپاردە و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، لەماوەی ڕابردودا لەلایەن لێژنەیەکی تایبەتەوە ڕێنمایی تایبەت بەپێدانی نازناوی زانستی بەمامۆستایانی پەروەردە ئامادەکرا و، لە ڕێکەوتی (٢/١/٢٠١٨) ڕێنماییەکەمان پەسند کرد و، ئاڕاستەی ئەنجومەنی شورا کراوە بۆ ئەوەی لە گۆڤاری وەقائیعی کوردستان بڵاوبکرێتەوە، وتیشی هەر کاتێک بڵاوکرایەوە ئەوکات مامۆستایانی هەڵگرانی ماستەر و دکتۆرا لە وەزارەتی پەروەردە دەتوانن لە زانکۆکان مامەڵەکانیان پیشکەش بکەن بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی.

لە بەشێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، چەند بابەتێکی دیکەی پەروەردەی و بارودۆخی مامۆستایان و خوێندکاران لە ناوەندەکانی خوێندن تاوتوێ کرا. 

 

228113012018_IMG_0007.jpg

278113012018_IMG_0009.jpg

338113012018_IMG_0011.jpg

418113012018_IMG_0013.jpg

478113012018_IMG_0015.jpg

528113012018_IMG_0021.jpg

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە