کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەرفەتی ڕاهێنان لە ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ مامۆستایان و توێژەران و خوێندکاران

.

11:58 AM - 25/01/2018

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی سەرجەم مامۆستایان و توێژەران و خوێندکاران لە زانکۆکانی کوردستان و ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکات، کە بەرنامەی (فۆلبرایت) تایبەت بە دەرفەتی ڕاهێنان لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بۆ ماوەی شەش هەفتە  دەستیپێکرد.

ناوەڕۆکی پرۆگرامەکە بریتیە لە دەستنیشانکردنی مامۆستا و توێژەرە نێودەوڵەتیە سەرکەوتوەکان و، پاشان ڕەخساندنی سەردانێک بۆ ویلایەتەکگرتوەکانی ئەمریکا بۆ ماوەی شەش هەفتە، کە تێیدا بەشداری لە سمینار و وۆرکشۆپی ئەکادیمی تایبەت بەپەرپێدانی پیشەیی دەکات، کە لەلایەن زانکۆیی خانەخوێ ڕێکدەخرێ، هەروەک بەزانست و زانیاری و ئەزمونەکانیان هاوبەشی لەگەڵ مامۆستایان و خوێندکاران لە زانکۆکان و قوتابخانە ئامادەییە خۆجێیەکان دەکەن، هەربۆیە مامۆستایان لەسەر بنەمای ئەزمون و شارەزایی ڕاهێنانی ئەکادیمی و سەرکردایەتی و ئەزمونی پیشەیی دەستنیشان دەکرێن.

ڕێکەوتی پرۆگرام

•        کۆمەڵەی یەکەم: بریتیە لە مامۆستایان کە لە لایەن فۆلبرایت لە کۆتاییەکانی مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٩ دەست پێدەکات.

•        کۆمەڵەی دوەم: بریتین لە مامۆستایان کە لە لایەن فۆلبرایت لە ناوەڕاستی مانگی نۆی ساڵی ٢٠١٩ دەست پێدەکات.

مەرجەکانی پێشکەشکردن

1.    پێویستە پیشکەشکار عێراقی بێت و دانیشتوی عێراق بێت.

2.    هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس و هاوشێوەکانی بێت.

3.    بەلای کەم پێنچ ساڵ خزمەتی لە بواری بوارەکەی خۆی هەبێت و ئەزمونی وانەوتنەوەی هەبێت.

4.    پێویستە زمانی ئینگلیزی بزانێت، یان بەلایەنی کەم نمرەی (٤٥٠) کەمتری لە تاقیکردنەوەی تۆفڵ و هاوشێوەکانی نەبێت.

5.    پێویستە پیشکەشکار توانایەکی زۆر و بەبەڵگە و دۆکیۆمێنت بیسەلمێنت کە توانای سەرکردایەتی لە قوتابخانەکان و ناوەندەکانی خوێندنی هەیە.

چۆنیەتی پێشکەشکردن

1.    بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و، خوازیار دەتوانێ لە ڕێگەی ئەم بەستەرە (oas.irex.org/fulbrighttea) داواکاری پێشکەش بکات،  بۆ ئەوانەشی کە دەستیان بەئینتەرنێت ناگات دەتوانن بەهۆی دابەزاندنی فایلی تایبەت بەو بەرنامەیە لەهەمان وێبسایت و دوای پڕکردنەوەی فۆرمەکە دەتوانن بۆ ئەم ئیمەیلەی ([email protected]) ڕەوانە بکەن و داواکاری پێشکەش بکەن.

2.    دواین کات بۆ پیشکەشکردن ڕێکەوتی (١٥/٢/٢٠١٨)یە.

 

پرۆگرامی (Fulbright TEA) بۆ دەسکەوت و داهێنانی زانستی کە لەلایەن نوسینگەی کاروباری زانستی و ڕوناکبیری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سەرپەرشتی دەکرێ، ئەم پرۆگرامە لە ساڵی (١٩٤٦)جێبەجێ دەکرێ، ئەوەش دوای ئەوەی (ولیام فۆلبرایت) سیناتۆری پێشوتری ئەمریکا لەوکاتەدا پڕۆژە یاسایەکی تایبەت بەو بوارەی پێشکەشکرد و، دواتریش پەسندکرا. بەپێی ئەو یاسایە فۆلبرایت گرانتێک پێشکەش بەخوێندکاران و توێژەران و مامۆستایانی داهێنەر لە دەرەوەی ویلایەتەکگرتوەکانی ئەمریکا دەکات بۆ خوێندن و توێژینەوە و چۆنیەتی وانەوتنەوە لە ئەمریکا، ئەم پڕۆگرامە لەوەتەی دامەزراوە لە ساڵی (١٩٤٦) تا ئێستا زیاتر لە (٣٧٠،٠٠٠) هەزار کەس لەسەرتاسەری جیهان لێی سودمەند بوون.

 

بۆ زانیاری زیاتر و ناوەڕۆکی پرۆگرامەکە و چۆنیەتی پێشکەشکردن و بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر تکایە کلیک لێرە (Fulbright TEA) بکە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە