کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لە ناحیەی ژاراوە پەردە لەسەر وێنەی شەهید رائید عومەر ئیبراهیم لادرا

.

09:33 PM - 24/01/2018

لەناحیەی ژاراوەی سنوری قەزای پشدەر پەردە لەسەر وێنەی شەهید عومەر ئیبراهیم لادرا.

لەناحیەی ژاراوەی سنوری قەزای پشدەر لەرێورەسمێكدا بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی حزبی و حكومی و هاورێ و هاوسەنگەرانی پەردە لەسەر وێنەی شەهید رائد عومەر ئیبراهیم لادرا و رۆڵی قارەمانانەی شەهید لە پارێزگاری لە خاكی كوردستان بەرز راگیرا..

شەهید رائد عومەر ئیبراهیم حەمە لەساڵی 1966 لەدایك بووە و لەساڵی 1983 وەك پێشمەگەیەكی قارەمانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسەنگەری پارێزگاری بووە لەنیشتمان و دوای بەشداریكردنیشی لە سەجەمی رووبەرووبوونەوەكانی داعش دواجار لەشاری كەركوك لەرۆژی 16 ی ئۆكتۆبەری  2017 شەهیدبوو.

E4lXGiIl3Vc

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە