کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆک کۆمار مەرسومێک دەردەکات بۆ دیاریکردنی وادەی خولی چوارەمی هەڵبژاردنی ئەنجو مەنی نوێنەران

.

03:44 PM - 22/01/2018

ئەمڕۆ دوشەممە ۲۲/۱/۲٠۱۸  بەڕێز سەرۆک کۆمار دکتۆر فوئاد مەعسوم مەرسومێکی کۆماریی دەرکرد  و تیایدا رۆژی شەممە  رێکەوتی۱۲/٥/۲٠۱۸ ی دیاریکردوە بۆ وادەی  خولی چوارەمی هەڵبژارنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران ،ئەمەش دەقەکەیەتی :
 
“مەرسومی کۆماریی
ژمارە (10)
"بە پشت بەستن بە حوکمەکانی مادەی    (56) و(73 - حەوتەم) لە  دەستور و بەندی (سێ یەم ) لە مادەی (7) لە  قانونی ژمارە  45) ی ساڵی 2013ی  هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران،  بڕیارماندا:
یەکەم : رۆژی دوانزدەیەمینی مانگی ئایاری ساڵی   2018 وادەی بەڕێوەچونی  خولی چوارەمی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران  بێت.
دوەم: پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەم مەرسومە جێبەجێ بکەن .
سێ یەم : ئەم مەرسومە لە رۆژی دەرچونییەوە جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی رەسمیشدا بڵاو دەکرێتەوە .
لە رۆژی پێنجی مانگی جمادی یەکەمی ساڵی   1439 کۆچی  بەرامبەر بە بیست و دوەمی مانگی کانونی دوەمی ساڵی 2018  ی میلادیی لە بەغداد نوسراوە.
 
فوئاد مەعسوم
سەرۆک کۆمار

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە