کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆستن سێڵتیكس بەرامبەر بە ئۆرلاندۆ ماجیك شكستی هێنا

.

01:55 PM - 22/01/2018

 ركابەرییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی باسكەی تیپە موحتەریفەكانی ئەمریكا    ئێن بی ئەی درێژەیان هەیە و شەوی رابردووش چەند یارییەكی گرنگ بەرێوەچوون  سەرەتاش لە یارییەكی ئاست بەرزدا  تیپی ئۆرلاندۆ ماجیك بووە میوانی تیپی بۆستن سێڵتیكس  لە چارەكی یەكەمدا یاریزانانی هەردوو تیپ لە تۆماركردنی خاڵەوە نزیك بوون و لەو چارەكەشدا تیپی بۆستن بە 29 خاڵ بەرامبەر بە 28 خاڵ براوە بوون  لە چارەكی دووەمدا یاریزانانی هەردوو تیپ لەسەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لەو چارەكەشدا بە 30 خاڵ یەكسانبوون  لە چارەكی سێیەمدا یاریزانانی تیپی ئۆرلاند ماجیك كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و لەو چارەكەشدا بە 32 خاڵ بەرامبەر بە 12 خاڵ تیپی خاوەن یاریگایان دووچاری شكست كرد  هەرچەندە لە چارەكی چوارەمدا یاریزانانی تیپی بۆستن سێڵتیكس بە 24 خاڵ بەرامبەر بە 13 خاڵ براوەبوون  بەڵام لە كۆتاییدا بە جیاوازی 8 خاڵ و بە ئەنجامی 95 خاڵ بەرامبەر بە 103 خاڵ یاریەكەیان بە تیپی ئۆرلاندۆ ماجیك دۆراند .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە