کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە بە ئەنجامێكی گەورە لە ریاڵ بیتیسی بردەوە

.

01:46 PM - 22/01/2018

لە لایەكی ترەوە و هەر لە ركابەرییەكانی هەفتەی بیستەمی لالیگا  یانەی بەرشەلۆنە دوور لە یاریگای خۆی رووبەرووی یانەی ریاڵ بیتیس بۆوە  سەرەرای ئەوەی لە گێمی یەكەمی یاریەكەدا یاریزانانی هەردوو یانە هەموو هەوڵێكی خۆیان خستە كار تۆری گۆڵی یەكتر بهەژێنن  بەڵام سەرجەم هەوڵەكانیان بێ سوود بوون و ئەو گێمەش بە بێ گۆڵ مایەوە  لەگەڵ دەستپێكردنی گێمی دووەمی یاریەكە یاریزانانی بەرشەلۆنە كۆنترۆڵی نێو یاریگایان گرتە دەست و فشارێكی زۆریشان خستە سەر گۆڵی یانەی ریاڵ بیتیس  تا لە دەقیقەی 59 دا ئیڤان راكیتیچ گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆماركرد  دوای ئەو گۆڵەش زۆری نەخایاند و لە دەقیقەی 64 دا لیۆنێل میسی گۆڵی دووەمی بەخشیە یانەكەی  دوای 4 دەقیقەش لەو گۆڵەی میسی  لویس سوارێز توانی گۆڵی سێیەمی یانەی میوان تۆمار بكات  دوا بەدوای ئەو سێ گۆڵەش یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە لەسەر پێشكەش كردنی ئاستە بەرزەكەیان بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 80 شدا لیۆنێل میسی گۆڵی دووەمی خۆی و چوارەمی یانەكەی تۆمار كرد  هەروەها لە دوا دەقیقەی كاتی یاسایی یاریەكەش لویس سوارێز جارێكی تر تۆری گۆڵی یانەی خاوەن یاریگای هەژاند و گۆڵێكی تری بەخشیە یانەكەی  لە كۆتاییشدا یانەی بەرشەلۆنە بە ئەنجامێكی گەورە و بە 5 گۆڵی بێ وەڵام یانەی ریاڵ بیتیسی دووچاری شكست كرد  بەو بردنەوەیەش بەرشەلۆنە بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ و بە جیاوازی 11 خاڵ لەگەڵ نزیكترین ركابەری لە پێشەنگی ریزبەندی خولەكە پێگەی خۆی بەهێز تر كرد .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە