کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ سۆسیداد بەرامبەر بە سێڵتا ڤیگۆ شكستی هێنا

.

01:42 PM - 22/01/2018

لە درێژەی یارییەكانی هەفتەی بیستەمی لالیگا  یانەی ریاڵ سۆسیداد لە یاریگای ئەنویتا میوانداری یانەی سێڵتا ڤیگۆی كرد  لە سە رەتای یاریەكەوە یاریزانانی یانەی خاوەن یاریگا باشتر دەركەوتن  تا لە دەقیقەی 10 دا ویلیان خۆسیە دی سیلڤا گۆڵی پێشكەوتنی یانەكەی تۆمار كرد  دوای ئەو گۆڵەش یاریزانانی یانەی سێڵتا ڤیگۆ فشارێكی زۆریان خستە سەر گۆڵی یانەی سۆسیداد  هەر بەو هۆیەشەوە لە دەقیقەی 20 دا ئیاگۆ ئیسپاس بە لێدانی سزا ئەنجامەكەی بۆ یانەكەی هاوسەنگ كردەوە  هەرچەندە لە دەقیقەی 25 دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانەی ریاڵ سۆسیداد هەژمار كرد  بەڵام ویلیان خۆسیە دی سیلڤا نەیتوانی گۆڵی دووەمی خۆی و پێشكەوتنی یانەكەی پێ تۆمار بكات و گێمی یەكەمی یاریەكە یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا مایەوە  لە گێمی دووەمدا یاریەكە بەهێزیەكی زیاتری بەخۆوە بینی و دوای هەوڵێكی زۆریش  سەرەنجام لە دەقیقەی 75 دا ماكسیمیلیانۆ گۆمێز گۆڵی پێشكەوتنی یانەی میوانی تۆمار كرد  لە كۆتاییشدا یانەی سێڵتا ڤیگۆ بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یارییەكەی لە یانەی ریاڵ سۆسیداد بردەوە .

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە