کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوپاسالارانی ئێران و توركیا تاووتوێی دۆخی كانتۆنی عفرینیان لە رۆژئاوای كوردستان كرد.

.

01:20 PM - 22/01/2018

سەرچاوەكانی هەواڵی ئێران بڵاویانكردەوە (حسێن باقری) سوپاسالاری ئەو وڵاتە پەیوەندییەكی تەلەفونی لەگەڵ (خلوسی ئاكار) سەرۆك ئەركانی سوپای توركیا ئەنجامداوە و لە پەیوەندییە تەلەفونییەكەدا بارودۆخی عفرین و هێرشەكانی توركیا بۆسەر ئەو شارە گفتوگۆی لەبارەوەكراوە , هەروەك سوپاسالاری ئێران تەئكیدیكردۆتەوە نابێ بڕیارە سەربازییەكانی ئەنكەرە لە ناوچەكە زیان بە دانوستانە 3 لایەنەكانی روسیا و توركیا و ئێران و گفتوگۆگانی ئەستانە بگەیەنێت و دانیشتووانی گوند و شارەكانی باكووری سوریا رووبەڕووی مەترسی بكاتەوە.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفونییەكەدا (خلوسی ئاكار) دەربارەی هێرشەكانی سوپای وڵاتەكەی بۆسەر كانتۆنی عفرین روونكردنەوەی داوە و رایگەیاندووە ئەو ئۆپراسیۆنە لە چوارچێوەی مافی بەگری یاسایی توركیا ئەنجامدەدرێت و سوپاسالاری ئێرانیشی دڵنیاكردۆتەوە رێز لە سەروەری خاك و سەربەخۆیی سوریا دەگرن و هێرشەكەیان بۆسەر عفرین زیان بە دانوستانەكانی پەیوەست بە قەیرانی سوریا ناگەیەنێت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە