کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دەوڵەتی توركیا فەڕەنسا تۆمەتبار دەكات بە پشتیوانیكردنی كورد لە رۆژئاوای كوردستان.

.

01:12 PM - 22/01/2018

مەولود چاووش ئۆغَڵو وەزیری دەرەوەی توركیا ئیدانەی داواكەی فەڕەنسا دەكات بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی بەپەلەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بۆ تاووتوێكردنی لەشكركێشییەكانی سوپای تورك بۆ سەر شاری عەفرین و پاریس تۆمەتبار دەكات بە پشتیوانیكردنی كورد لە رۆژئاوای كوردستان.
چاووش ئۆغڵو لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەمیانەی سەردانەكەی بۆ بەغدا رایگەیاندبوو:هەوڵی گواستنەوەی دۆسیەی شەڕی عەفرین لەرۆژئاوای كوردستان بۆ بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەلایەن فەڕەنسا یا هەردەوڵەتێكی دیكەوە، توركیا بە پشتیوانیكردن بۆ یەپەگە و یەپەژەی دادەنێت.
لەسەر ئۆپراسیۆنەكانی سوپای تورك بۆ سەر شاری عەفرین،جان ئیف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا داوای لەئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كرد كۆبونەوەیەكی بەپەلە ئەنجامبدات بۆ تاووتوێكردنی ئەو پرسە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە