کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پێش كۆتایی ئەم مانگە بەغدا مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دەنێرێت.

.

11:28 AM - 22/01/2018

سەچاوەیەكی ئاگادار لە بەغداوە رایگەیاندووە پێش كۆتاییی هاتنی ئەم مانگە حكومەتی عیراق مووچەی مانگی یەكی وەزارەتەكانی پەروەردە و تەندروستی دەنێرێت, لای خۆیەوە ڤیان جاف، بەڕێوبەری پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم و ئەندامی لیژنەی وردبینی لیستی مووچە راگەیاندووە، لیژنەی وردبینی مووچە لە بەغداوە دێتە هەرێمی كوردستان بۆ وردبینیكردن لە موچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە, هاتنی ئەو لیژنەیەش لە بەغداوە دوای ئەوەدێت كە پێشتر لیستی مووچەی وەزارەتەكانی تەندروستی و پەروەردە رەوانەی بەغدا كرابوون بۆ وردبینیكردن و تائێستا پرۆسەی وردبینی لیستی موچەخۆرانی هەرێم كۆتایی نەهاتووە و سەرۆك وەزیرانی عێراق، پێشتر رایگەیاندبوو، ئامادەن مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دوای پرۆسەی وردبینی خەرج بكەن. هاوكات ئاماژە بەوەشكراوە بەغدا مووچەی وەزارەتەكانی تر دوای ئەنجامدانی وردبینی رەوانەی هەرێم دەكات و چاوەڕوانیش دەكرێت پرۆسەی وردبینیەكە پرۆسەیەكی ئاسانتربێت و بەكاتێكی كەمتر تەواو ببێت. سەبارەت بە بەرز كردنەوەی پلەی فەرمانبەرانیش ئەحمەدی حاجی رەشید رایگەیاندووە ئەو پلە بەرزكردنەوەیە لەسەر ئاستی هەموو عیرق راگیراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە