کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەرۆكی پەرلەمانی ئێران دەڵێت وڵاتەكەی لەگەڵ ئەوەدایە هەرێمی كوردستان بەهێز و كارابێت لەچوارچێوەی دەستوری عیراق.

.

11:23 AM - 22/01/2018

لەمیانی دیداریدا لەگەڵ وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە بەسەردانێكی رەسمی چوونە تاران، عەلی لاریجانی سەرۆكی پەرلەمانی ئێران وتی:ستراتیژی كۆماری ئیسلامی ئێران ئەوەیە هەرێمی كوردستان بەهێز و كارا و زیندوو بێ لەچوارچێوەی دەستوری عیراق. وتیشی"پەیوەندیمان لەگەڵ برایانی كورد لەهەرێمی كوردستان لەرابردوو بەهێزبووە و هەر بەپتەوی و برایەتی نێوانیشمان دەمێنێتەوە و هەرێمی كوردستان بەلای ئێرانەوە جێگەی بایەخ و گرنگیپێدانە.
عەلی لاریجانی راشیگەیاند"لەهەرێمی كوردستان زەمینەیەكی باش هەیە بۆ چالاكییە ئابورییەكان و بارودۆخی شیاوە بۆ هێنانەدی گەشەكردنی زیاتر، بەڵام پێویست بەوە دەكات لەپاڵ ئەوەدا هەنگاو بەرەو پێشەوەبنێت بۆ هێڵە سیاسییەكانی لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵ. وتیشی: پێویستە كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و  حكومەتی فیدڕاڵ بەدیالۆگ و بەژیرانە چارەسەر بكرێن

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە