کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئێران داوا لە توركیا دەكات كۆتایی بە هێرشەكانی بۆسەر عفرین بهێنێت

.

11:10 AM - 22/01/2018

ئێران داوا لە توركیا دەكات بە زووترین كات كۆتایی بەهێرشەكانی بۆسەر كانتۆنی عفرین لە رۆژئاوای كوردستان بهێنێت.
(بەهرام قاسمی) وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:كۆماری ئیسلامی ئێران لە نزیكەوە و بە نیگەرانییەوە بەدواداچوون بۆ دوایین گۆڕانكارییەكانی شاری عفرین لە سوریا دەكات , وتیشی هیواخوازین توركیا بە زووترین كات كۆتایی بە هێرشەكانی بۆسەر عفرین بهێنێت بۆئەوەی رێگە لە قوڵبوونەوە و پەرەسەندنی قەیران لە ناوچە سنوورییەكانی توركیا و سوریا بگیرێت.
(بەهرام قاسمی) ئاماژەی بەوەشكرد بەردەوامی قەیرانی عفرین دەبێتەهۆی بەهێزبوون و سەرهەڵدانەوەی گرووپە تەكفیرییە تیرۆریستییەكان لە باكووری سوریا و ئاگرێ شەڕ و ئاڵۆزییەكان لەو وڵاتە هەڵدەگیرسێنێتەوە

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە